بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 212 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 26 هەزار و 957 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 3653 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 471 هەزار و772 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 389 هەزار و 966 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment