AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ١٣ ١٣:١٥

زیانی گیانی نەبووە؛

تەقینەوە لە ناو فەرماندەیی یەکەی 70ی پێشمەرگە لە سلێمانی

تەقینەوە لە ناو فەرماندەیی یەکەی 70ی پێشمەرگە لە سلێمانی

تەقینەوەیەک لە نێو ژورێکی چەک و پێداویستی سەربازی لە فەرماندەیی یەکەی 70ی پێشمەرگە لە سلێمانی رویدا و بەهۆیەوە ئاگرێک کەوتوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  ئەحمەد لەتیف، وتەبیژی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە بە خەندان-ی راگەیاند: ئەمڕۆ کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی هێزەکانیان لە تاسڵوجە تەقیوەتەوە و بەهۆی ئاگرێک کەوتوەتەوە و تا ئێستاش لە کۆگادا تەقینەوە رودەدات.

لەبارەی هۆکاری رووداوە، ئەحمەد لەتیف ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا هۆکارەکە دیارنیە و لەوبارەیەوە لێکۆڵینەوە دەکەن، زیانی گیانیشی لێنەکەوتوەتەوە.

News ID 34302

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha