بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: حکومەتی هەرێم رێگە بە تێکدانی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان نادات و بەهێزەوە وەڵامی هەوڵێکی لەو شێوەیە دەدەنەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: بەتوندی ئیدانەی هێرشە موشکیەکەی ئەمشەوی شاری هەولێر دەکەن، حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگە بە تێکدانی ئاسایش و ئارامی هەرێم نادات و بەهێزەوە وەڵامی هەوڵێک دەداتەوە کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و ئارامی بێت و "بەتوندی" بەرپەرچی دەدەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەر پرسی هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەو لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەیکردوە و باسی لە گرنگی و پێویستی لێپرسینەوە و سزادانی ئەو کەسانە کردوە کە بەرپرسن لەو روداوە.
کەمێک پێش ئێستا دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەوە شهش موشهک له دهرهوهی سنوری پارێزگای ههولێر ئاراستهی فڕۆکهخانهی ههولێر کراون، بهڵام هیچ زیانێکی لێنهکهوتهوه.
Your Comment