AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٩ ١٢:٠٣

لە گفتوگۆی واعزی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئازەربایجان؛

ناردنی یارمەتی ئێران بۆ ئەرمەنستان وەدرۆ خرایەوە

ناردنی یارمەتی ئێران بۆ ئەرمەنستان وەدرۆ خرایەوە

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ناردنی یارمەتی لەلایەن ئێرانەوە بۆ ئەرمەنستانی بەتوندی وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئااژنسی هەواڵی مێهر، مەحموود واعزی لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ شاهین مستەفا ئۆف جێگری سەرۆک وەزیرانی ئازەربایجان وتی: لە سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئازەربایجان پێگەیەکی تایبەتی هەیە و ئێمە بەردەوام لە هەر دەرفەتێک بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندییەکان خۆمان لەگەڵ ئەو وڵاتە کەڵکمان وەرگرتووە.

واعزی بە دەربڕینی نیگەرانی لە تێکهەڵچوون و پێکدادانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان، جەختی کرد: گۆڕانکاری ئەم دواییە بە شێوەی جیدی و بەوردی شوێنگیری دەکەین و ئامادەی هەر جۆرە یارمەتیەک بۆ چارەسەری کێشەکانی دوو وڵات لە ڕێگای گفتوگۆ و دانوستان لە چوارچیوەی یاسا نێودەوڵەتییەکانین.

ناوبراو لەهەمان پێوەندیدا دەنگۆی هەندێک مێدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ناردنی یارمەتی لەلایەن ئێرانەوە بۆ ئەرمەنستان لە پێکدادانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی بەتوندی وەدرۆ خستەوە و وتی: ئەو دۆنگۆیانە بەتواوەتی بێ بنەمایە و بە ئاامنجی تێکدانی پێوەندی باشی ئێران و ئازەربایجان دێتە ئاراوە.

News ID 34248

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha