AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٨ ٠٧:٥٦

بە هۆی ڕەخنە گرتنێکەوە؛

بەرپرسی ڕۆژنامە ئێرانیەکە داوای لێبوردنی لە ئایەتوڵڵا سیستانی کرد

بەرپرسی ڕۆژنامە ئێرانیەکە داوای لێبوردنی لە ئایەتوڵڵا سیستانی کرد

بەرپرسی ڕۆژنامەی کەیهان لە یادداشتێکدا داوای لێبوردنی لە ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی شیعەکانی عێراق کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن شەریعەتمەداری بەرپرسی ڕۆژنامەی کەیهان، ڕایگەیاند: " تێگەیشتنی من لە قسەکانی ئایەتوڵڵا سیستانی لەگەڵ ئەوەی کە ئەوان مەبەستیان بووە، جیاواز بووە کە بە بۆنەی ئەو هەڵە نەخوازراوەوە لە ئەو گەورەیە داوای لێبوردن دەکەم و هیوادارم کە داوای لێبوردنی من قبووڵ بکەن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوای ڕەخنەکانی ڕۆژنامەی کەیهان لە ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق، لە نووسینی حسێن شەریعەتمەداری، نووری مالیکی ڕێبەری هاوپەیمانی یاسا، بە ئەو نووسراوە کاردانەوەی نیشان دا و وتی: سووکایەتی بە مەرجەعیەت، سووکایەتی بە هەموو خەڵکی عێراقە.

لەلایەکی تریشەوە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا ڕایگەیاندبوو کە ئایەتوڵڵا سیستانی سەرمایەیەک بۆ تەواوی جیهانی ئیسلام دێتە ئەژمار و ڕۆڵی بەرچاوی لە سەقامگیری عێراق هەبووە.

هەروەها سەعید خەتیب زادە وتەبێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە هەڵوێستی ڕۆژنامەی کەیهان هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران نییە.

شیاوی ئاماژەیە بەرپرسی ڕۆژنامەی کەیهان لە نووسراوەیەکدا ڕەخنەی لە ئایەتوڵلا سیستانی گرتبوو کە داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە چاودێری هەڵبژاردنی عێراق بکات و ئەوەی بە بێ دەسەڵاتی عێراق لە ڕاپەڕاندنی کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتە وەسف کردبوو.

News ID 34221

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha