بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سهرۆک کۆماری عێراق لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتارێکی پێشکهش کرد.
بهرههم ساڵح لهمیانی وتارهکهیدا که له رێگهی ڤیدیۆ کۆنفرانسهوه له 75 ههمین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: "ئێستا مرۆڤایەتی لەدووڕییانێکی مێژوویدا وەستاوە؛ لە لایەک دەبێت مهودایهک لهگهڵ یەکتری وهربگرین، لەولاشەوە دەبێت کۆببینەوە.. لە لایەک گاریگەری پەتاکە کەنارگیری کردووین، لەولاشەوە وویستی کارکردن و ژیان وامان لێ دەکات بەردەوام بین.
باسی لهوهشکرد: "هەڕەشەی تەشەنکردنی پەتای کۆرۆنا لە هەر شار و گوندێکی ئەم هەسارەیەدا، هەڕەشەیەکی بەردەوامە بۆ هەموو جیهان، بۆیە سەرباری جیاوازییەکانیشمان، دەبێت بنەمای هاریکاری و کاری هاوبەشی نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگەکان پتەوتر بکەین، ئامانجی کۆتاییشمان لەناوبردنی پەتاکەیە یان بە لایەنی کەمەوە سنوردارکردنی زیانەکانی".
بهرههم ساڵح وتیشی: "ئەوەی ئێستا ئهنجامی ئهدهین، دووپاتکردنەوەی گرنگیی هاریکاری نێوان سەرجەم دەوڵەتانی پێشکەوتووە لە ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و شارەزایی و زانیاری لە بەرەنگاربوونەوەی پەتاکەدا".
لەبارەی ئێزیدیەکانیەوە سەرۆک کۆماری عێراق وتی: "پێویستە پەنجە بخەینە سەر ئەو تاوانەی بەرامبەر بە ئێیزیدەکان کراوە و کە هەوڵی لەناوبردنیان دراوە، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاریان بکات بۆ ساڕێژکردنی برینەکانیان، خانمەکان پێویستیان بە هاوکاری دەروونی هەیە، پێویستە کار بکەین بۆ ئەوەی هەموو ئاوارەکان بگەڕێنەوەو پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری عێراق بکات لە رووبەرووەوەی کۆرۆناو پرسەکانی دیکەی گەندەڵی کە رووبەروی دەوڵەت بووەتەوە.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە، ئەوان نایانەوێت عێراق ببیتە گۆڕاپانی ململانێکانەوەو عێراق زۆری چەشتووە بە دەست دەستوەردانەکانەوە، عێراق دەتوانێت ببێتە بۆ هۆکارێک بۆ ئاسایشی و ئارامی بۆ ناوچەکە، چاوەڕێی وڵاتانی دراوسێ دەکەن، بەدەم ئەم تێڕوانینەی عێراقەوە بێت.
بهرههم ساڵح ئهوهشی وت: "ماوەی ساڵێکە لە عێراق بزووتنەوەیەکی بەهێز بۆ گۆڕانکاری دەستپیکردووە، ئەو داخوایانەی کە داخوازی زۆرینەی خەڵک و داوای ریفۆڕم دەکەن، ئێمە پێداگریمان کردوە لەوەی کە بەشێوەیەکی دور لە توندوتیژی وەڵامی داخوازیەکانی خەڵک بدرێتەوە و دەستبکرێت بە لێپرسینەوە لەوانەی دەستیان هەبووە لەگەندەڵی".
Your Comment