کوردەکانی سووریا حەز بە سەرکەوتنی ترامپ دەکەن یان بایدن؟

ناوەندی سیاسەتی جیهانی نووسی: کوردەکانی سووریا دەزانن کە هەم ئەمریکا و هەم ڕووسیا دوو جار خەیانتیان لەگەڵ کردوون بەڵام بۆ ڕێگری لە هێرشی تورکیا ، وەڵامی ئەرێنیان بە پێشنیاری هەر دوو وڵات بۆ ڕێککەوتن و هاوکاری داوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کوردی سووریا بۆ چەندەمین جار و ئەم جارە بە ناوجێکاری ئەمریکا خەریکی ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان دوو لایەنی سەرەکی کوردی لە ئەو وڵاتەن. ڕووسیاش لەم دواییەدا دوو لایەنی کوردی بانگهێشتی مسکۆ کرد تا لە لای بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕێککەوتننامە واژۆ بکەن.

ناوەندی بیری سیاسەتی جیهانی سەبارەت بە ئەو بابەتە نووسی: کوردی سووریا لە داهاتووی چارەنووسی خۆیان دڵنیا نین و پێویستیان بە هەر دوو ئەکتەری گرینگ لە سووریا بۆ مانەوەیان، هەیە. هەر بەو بۆنەوە هەوڵ دەدەن پێوەندی باشیان لەگەڵ هەر دوو زلهێزەکە هەبێت.

ئەو ناوەندە بیرییە بە ئاماژە بە نیشان دانی گڵۆپی سەوزی ڕووسیا بە تورکیا بۆ هێرش بۆ سەر کوردەکان لە عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ و هەڵوێستێکی بێ لایەن لە بەرانبەر هێرشی دووبارەی تورکیا بۆ سەر کوردەکان لە ساڵی ٢٠١٩ و هەروەها سەرەنج نەدانی ئەمریکا بە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان لە عەفرین و نیشان دانی گڵۆپی سەوز بە تورکیا بۆ هێرش بۆ سەر دوو ناوچەی گرێ سپی و سەرێکانی لە ساڵی ٢٠١٩ بیری هێناوەتەوە کە هەر دوو زلهێزەکە ئێستا دوو جار کوردەکانیان تەنیا هێشتووەتەوە و خەیانتیان لەگەڵ کردوون.

ناوەندی سیاسەتی جیهانی لە درێژەدا ئاماژە دەکاتە سەر ئەو خاڵە کە کوردەکانیش دەزانن کە پشت بەستن بە ڕووسیا و ئەمریکا ڕێگایەکی دڵنیا بۆ درێژە بە ژیانی سیاسی ئەوان نییە بەڵام ئێستا تەنیا بژاردەیەکە کە لە بەردەستیان دایە. کەواتە هەوڵ دەدەن بە ئەو کارتە یاری بکەن؛ بەم شێوەیە کە هەر کات ئەمریکا باس لە درێژەی هەبوونی خۆیان بە تایبەتی سەبارەت بە پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی سووریا دەکەن لە مسکۆ دوور دەکەوێتەوە و هەر کات ئەمریکا باس لە چوونە دەرەوە دەکات، خۆیان لە ڕووسیا نزیک دەکەنەوە.

ئەو ناوندە بیرییە لەسەر پرسی کاریگەری هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لەسەر دۆخی کوردەکانیش قسەی کردووە. لە ڕوانگەی ناوەندی سیاسەتی جیهانییەوە، کوردەکان ئەو ئەگەرە دادەنێن کە جۆبایدن سەربکەوێت و ئەوان دیسان پێوەندیەکی گەرم و گوڕیان لەگەڵ واشنتۆن دەبێت کە لە ئەو ئەگەرە چی دیکە پێویست ناکات نزیک لە مسکۆ ببنەوە.

ئەو ناوەندە سەبارەت بە پێوەندی کوردەکان لەگەڵ دەولەتی سووریا پێێ وایە هەر چەند کوردەکان و دیمەشق پێکەوە هاوکاریگەلێکیان هەیە بوڵام بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن زووە چونکوو لە نێوان دیمەشق و کوردەکان بێ بڕوای زاڵە.

ئەو ناوەندە پێی وایە ئەزموونی چەند ساڵی ڕابردوو وای کردووە کوردەکان وریاتر بن و بڕوا بە هیچکەس نەکەن هەر بۆیە، کوردەکانی سووریاش هاتوونەتە کایەی ناوچەییەوە و هەوڵ دەدەن ڕووسیا و ئەمریکا بە گژ یەکدا ببەن. کوردەکان هەوڵ دەدەن لانی زۆر پاڵشتی دوو وڵاتیان هەبێت تا بگەنە ئامانجەکانی خۆیان.

ناوەندی سیاسەتی جیهانی پێی وایە کوردەکان گرینگایەتی دیمەشقیان لەبیر نەکردووە هەر بۆیە بە ڕێگەدان بە هێزەکانی سووریا بۆ ناوچەکان لە سنووری تورکیا هەوڵیان داوە دیمەشق دڵنیا بکەنەوە و بگەنە ئامانجێکی گرینگتر کە رێگری لە درێژەی هێرشەکانی تورکیایە.

لە ڕوانگەی ئەو ناوەندەوە، پارێزەری کوردەکان لە خۆیان لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا یەکمایەتییە و ئەوان بە ئەو بابەتە کە چ لایەنێک دەتوانێت خۆبەڕێوەبەری ئەوان مسۆگەر بکات گرینگی نادەن. هەر بەو بۆنەشەوە ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشقیشیان ناوەتە لاوە.

News Code 34127

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =