پاگەندەی ئەمریکا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی گەمارۆکان لەسەر ئێران بێ بنەمایە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: پاگەندەی ئەمریکا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش بێ بنەما، پووچ و نایاساییە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا بە جووڵەی بێ ئەنجامی ئەمریکا لە گەڕاندنەوەی گەمارۆکان دژی ئێران کاردانەوەی نیشان دا.

لە دەقی ئەو بەیاننامە هاتووە: ئەمریکا لە حاڵێکدا بە درۆ پاگەندەی گەڕاندنەوەی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات کە داخوازی ئەمریکا وەکوو وڵاتێک کە بەشداری ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە بۆ سەپاندنەوەی گەمارۆکان لە بنەماوە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە ڕەت کراوەتەوە.

هەر ئەو جۆرە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام جەختی کردووە، ئەمریکا گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی جیهانییە؛ ئەو ڕاستییە هیچکات وەکوو ئەمرۆ کە ئەمریکا ڕوون و ئاشکرا هەڕەشە لە جیهان دەکات و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش پێشێل دەکات، خۆی نەنواندووە.

ئێران جەخت دەکات کە ئەگەر ئەمریکا خۆی یان بە هاوکاری هاوپەیمانە ناوچەییەکانی بیەوێت لە درێژەی هەڕەشەکانیدا کارێک ئەنجام بدات لەگەڵ کاردانەوەی جیدی ئێمە بەرەوڕوو دەبێتەوە و بەرپرسی هەموو پاشهاتە مەترسیدارەکانی دەبێت.

News Code 34121

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =