بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو هەواڵەدا هاتووە کە پارتی بە ڕێبەرایەتی مەسعوود بارزانی چەکی قورس و هێزی چەکداری لە دەڤەری ڕێڕەوی سنووری پیشخاپوور لە نێوان کوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستان جێگیر کردووە و لەلایەکی تریشەوە لە دەڤەری ئەو ڕێڕەوە و لە درێژایی سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ کوردستانی سووریا هەوڵی کردنەوەی ٤٠ بنکەی سەربازیی داوە.
لە دەڤەری پیشخاپوور ١٠ بنکە و لە سێ گۆشەی سنووری نێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ کوردستانی تورکیا و کوردستانی سووریاش ٣ بنکەی سەربازی، چێ کراوە.
پێشتریش پارتە کوردییەکانی سووریا چەندین جار پارتییان بە داخستنی ڕێڕەوە سنوورییەکانی پیشخاپوور لەگەڵ کوردستانی سووریا تۆمەتبار کردووە.
Your Comment