نیگەرانی میکانزمی پەلەپیتکە نین

وتەبێژی دەوڵەت وتی: ئێمە لە چالاک کردنەوەی میکانیزمی پەلەپیتکە نیگەران نین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبێعی وتەبێژی دەوڵەت لە یادداشتێکدا بە بیانووی هەوڵی ئەمریکا بۆ ڕێکاری پەلەپیتکە دژی ئێران نووسی:

دە ساڵ لەمەوپێش هیچ کەس بڕوای نەدەکرد کە ئەمریکا ئاوەها گۆشەگیر ببێتەوە کە هاوپەیمانی نەریتییەکانی لە ئەورووپاش دوور لێ بکەن و بە دەنگی بەرز لە بەرانبەر ئەو وڵاتە بڵێن نا. لە ئەو ساڵانە ئەمریکا دەیتوانی سەرجەم دەوڵەتە بچووک و گەورەکان لەگەڵ خۆی ‌هاوڕێ بکات بەڵام ئێستا نەک ئەوە لەدەستی نایێت بەلکوو یەکێک لە گۆشەگیرترین وڵاتەکانی جیهانە.

ئێمە لە ئەوەی کە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو و تەنانەت چالاک بوونەوەی میکانیزمی پەلەپیتکە لە بەردەممان بێت، نیگەران نین.

گۆشەگیری دیپلۆماتیکی ئەمرۆکەی ئەمریکا داهاتی سەبری ئێمە لە هەمان ڕۆژێکە کە ترامۆ بڕیاری کشانەوە لە بەرجامی دا. پێدەچێت کە ئەگەر ئەو ڕۆژە بڕیاری قەرەبوو کردنەوەمان بدایە تا ئاستی تووڕەیی خۆمان نیشان بدەین یان لە بواری سیاسەتی ناوخۆیی خاڵێک دەست بخەین، ئەمڕۆکە لە گۆشەگیری و پاڵپشتی زۆریبەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لە ئێران هیچ هەواڵێک نەبوو.

News Code 34103

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =