بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆباێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا، لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەکانی سووریا سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە تاوانە جەنگییەکان لە عەفرین و سەرێکانی وتی: ئەو بابەتانە کە لە ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە سەبارەت بە تاوانە جەنگییەکانی گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین و سەرێکانی و دژی خەڵکی ئەو ناوچە ئەنجام دراوە، تەنیا بەشێکی بچووک لە ئەو کارەساتەیە.
ناوبراو وتیشی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ناساندن و لێپرسینەوەی هۆکارەکانی ئەو دەستە تاوانگەلە هەوڵی جیدیتر بدەن.
بۆچوونی ئێوە