AP ١٣٩٩ خەرمانان ٢٨ ٠٩:٣٢

لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە؛

نەخۆشخانەی ٢٣٥ قەرەوێڵەیی سەقز کرایەوە

نەخۆشخانەی ٢٣٥ قەرەوێڵەیی سەقز کرایەوە

نەخۆشخانەی ٢٣٥ قەرەوێڵەیی شەفا لە شاری سەقز لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمار کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوانیوەڕۆی پێنجشەممە و لە ڕێوڕەسمێکدا هاوکات لەگەڵ پڕۆژە تەندروستی و دەرمانییەکانی دیکە نەخۆشخانەی ٢٣٥ قەرەوێڵەیی شەفاش کرایەوە.

نەخۆشخانەی ٢٣٥ قەرەوێڵەیی شەفا لە سەقز لەلایەن سەرۆک کۆمار و بە ئامادە بوونی پارێزگاری کوردستان لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە کرایەوە.

شەفا وەکوو سێهەمین نەخۆشخانەی چالاکی شاری سەقز لە ئەمڕۆوە و بە شێوەی فەرمی چالاکییە تەندروستی و دەرمانییەکانی دەخت پێکرد.

نەخۆشخانەی شەفا لە شاری سەقز بە ٢٣٥ قەرەوێڵە و ١٤٠  ملیار تمەن بودجە ئامادە کراوە.

News ID 34093

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha