AP ١٣٩٩ خەرمانان ٢٧ ٠٨:٥٠

شەمخانی:

هەر کەسێک بیەوێت خوێنی ئێرانییەکان بڕژێنێت، ڕەوانەی گۆڕستان دەکرێت

هەر کەسێک بیەوێت خوێنی ئێرانییەکان بڕژێنێت، ڕەوانەی گۆڕستان دەکرێت

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی وتی: کەسانێک کە بیانەوێت ئێرانییەکان بکوژن وەکوو سەددام ڕەوانەی گۆڕستان دەکرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز مێژوویەک لە ورەی بەرەی شەهید قاسم سولەیمانی بۆ ئەو دیکتاتۆرە وەهمییانەیە کە پێیان وایە هەزار جار بەهێزتر لە ئێرانن.

ناوبراو دەرێژەی دا: بەدڵنیاییەوە کەسانێک کە دەستیان بە خوێنی ئێرانییەکان پیس ببێت وەکوو سەددام رەوانەی گۆڕستان دەکرێن.

News ID 34084

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha