هۆشداریی شەمخانی بە سەرکردە سازشکارەکانی ناوچەکە

سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند: جیهانی ئیسلام ڕێگە نادات پلانی زایۆنیزم بێتە دی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ عەلی شەمخانی سکرتێری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و نوری مالکی سەۆکی ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا لە تاران دیداریان کرد.

لەم دیدارەدا عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران بە هۆشداریی دان بە سەرکردە سازشکارەکانی ناوچەکە وتی: ئەوان ئارمانجی فەلەستین و ڕزگاریی قودسیان کردە قوربانی هەوا و خواستە کاتییەکانی خۆیان.

وتیشی:  جیهانی ئیسلام ئیزن نادات پلانی مەترسیداری بەناو ئاشتی زایۆنییەکان بێتەدی.

شەمخانی لەم دیدارەدا بە ڕوون کردنەوەی ستراتێژی دووبەرەکی نانەوە و نائەمن کردنی ئەمریکاییەکان لە ناوچە, جەختی کرد: گرینگترین یەکمایەتی وڵاتان بۆ بەرەنگاریی لە گەڵ ئەم ڕوانگە یەکڕیزی ناوخۆیی و هاوکاری هاوبەشی وڵاتانە.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە دوژمنەکانی یەکڕیزی و پێشکەوتنی عێراق لە بیری ئەۆەدان هەڵبژاردنی داهاتوو لەم وڵاتە بکەنە شوێنی ئاژاوە نانەوە, وتی: پێویستە گەلی عێراق بە تایبەت حزب و گرووپەکان و هەروەها کەسایەتییە شیعەکان یەکگرتوویی خۆیان بپارێزن.

News Code 34057

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =