AP ١٣٩٩ خەرمانان ٢٤ ١٩:٢٩

قاڵیباف:

نەتەوەکان هەرگیز فریوی پیلانی دوژمنان ناخۆن

نەتەوەکان هەرگیز فریوی پیلانی دوژمنان ناخۆن

سەرۆکی مەجلیس وتی: هەندێک وڵاتی عەرەبی خەریکی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلن, خەڵکی ئەو وڵاتانە هەرگیز ئامادە نین ئیسرائیل قبووڵ بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی کە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆپک وەزیرانی پێشووی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد، بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەگەر بەشداری و ڕۆڵی خەڵک و نەتەوەکان بەهێز ببێتەوە، دەوڵەتەکانیش بەهێز دەبنەوە، وتی: بەم پێیە ئەگەر دەبینن هەندێک وڵاتی عەرەبی خەریکی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلن، ئەبێ سەرەنجی نەتەوەکانیان بدەیت چونکوو خەڵکی ئەو ولاتانە هەرگیز ئامادە نین ئیسرائیل قبووڵ بکەن.

لە درێژەی دیدارەکەدا نووری مالیکی، وێرای دەسخۆشی لە ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی و بەرپرسانی دیکەی ئێران لە پاڵپشتی بەردەوام لە بەرەی بەرخۆدان، ئاسایش و پاوەجیی ناوچەکە و بەتایبەتی عێراق، وتی: بەدڵنیاییەوە هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووەتە هۆی ئەوەی کە بەرەی بەرخۆدان لە بەرانبەر پیلانەکانی دوژمنانی ئیسلام و موسڵمانان خۆڕاگر بن و سەربکەون.

مالیکی وتیشی: پێم وایە نەتەوە بەهێزەکان دەتوانن لە بەرانبەر دزەی بیانییەکان بوەستنەوە و بەم پێیە ئەگەر دەوڵەتکان ڕادەستی گوشاری دوژمنان ببن، نەتەوەکان بەرخۆدان دەکەن.

News ID 34056

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha