بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولکەریم خەسرەو سەرۆکی کاروباری هەماهەنگی و شوێنگیری لە دەوڵەتی هەرێم ڕایگەیاند کە ئێستا ٦٧ هەزار مووچەخۆر و فەرمانبەری هەرێم خاوەن دوو مووچە یان زیاتریشن.
ناوبراو زیادی کرد کە هەوڵی پێویستمان بۆ ڕێکخستنی سیستەمی مووچەی هەرێم گرتووەتە پێش و ڕێکاری پێویستمان بۆ بڕینی مووچەی نایاسایی بە وەزارەتخانە پێوەندیدارەکان ڕاگەیاندووە.
هەروەها وتی کە لە هەندێک بابەتیش وەرگرتنی دوو مووچە یاسایی بووە وەکوو بنەماڵەی شەهیدان، بەڵام لە ئەگەری نایاسایی بوونی ئەو مووچە لە ڕێگای چاکسازی یاسای هەرێمەوە دەبڕدرێن.
Your Comment