سووکایەتی سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا بە کورد

سەرۆکی پارتی وەتەن تەنیا ڕێگاچارەی چارەسەری پرسی کوردەکانی بژاردەی سەربازی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوغو برینجەک، سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا دژی پەکەکە وتی: سەرکەوتنە سەبازییەکانی تورکیا بەرانبەر پەکەکە و جەماعەتی گولەن زۆر گرینگە. پارتی وەتەن بەردەوام لەسەر ئەو  بابەتە جەختی کردووە کە پرسی کوردەکان تەنیا لە ڕێگای چەکەوە چارەسەر دەبێت.

وتیشی: ڕەوتی چارەسەری پرسی وکرد، ڕەوتی چارەسەری ئەرمەنییەکان تەواو هەڵە بووە و ئەو پارتە لە بەرانبەر ئەو هەڵەگەکە شەڕی کردووە.

برینجەک لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت: ئێستاش دەبینین سوپای تورک، پۆلیسی تورک و دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر هەوڵی جودایی خوازی گرووپە تیرۆریستیەکان ئۆپراسیۆنێکی زۆر سەرکەوتوو شوێنگیری دەکات. ئێمەش لە هێڵی پێشەوەین و پێمان وایە کە تەنیا بەو شێوە دەتوانین یەکپارچەیی وڵات بپارێزین.

News Code 34034

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =