بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید کاسیان زادە ڕایگەیاند: دوای ئەو ڕووداوە و پێوەندی ئامادەبووان لەگەڵ ناوەندی فریاکەوتن، هێزەکانی ناوەندی فریاکەوتنی "کوپر" دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە بوون.
ناوبراو درێژەی دا؛ ئەو کەسە چووبووە بەرزاییەکانی کانی لووسە لە پیرانشار کە لەلایەن ورچێکەوە هێرشی کراوەتە سەر و دەست و پێی بریندار بووە.
سەرۆکی ناوەندی تەندروستی و دەرمانی پیرانشار وتیشی: بە هەوڵی هێزەکانی فریاکەوتن، کەسە بریندارەکە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە و باری تەندروستیی جێگیرە.
بۆچوونی ئێوە