بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, کۆمیتەی دیپلۆماسیی پەکەکە رایگەیاند: ئەو لێدوانەی مەولوود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، کە وتبوی 'پەکەکە دەیەوێت دەستبەسەر هەولێردا بگرێت'، 'لێدوانێکی بێچارە بوونە و رۆژەڤی دەستبەسەرداگرتنی هەولێر تەنها پلانی ناوەندەکانی شەڕی دەوڵەتی تورکە.
پەکەکە وەڵامی لێدوانەکەی مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیای دایەوە رایگەیاندووە: "هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانە.
ئەوەشی وتووە: سلێمانیش دووەم گەورە شارە... هێنانە پێشەوەی رۆژەڤێکی وەک دەستبەسەرداگرتنی هەولێر، تەنها دەکرێت لە پلانی ناوەندەکانی شەڕی تایبەتی کۆماری تورکیادا بێت.
ڕاشیگەیاندووە کە ئامانجی ئێمەی پەکەکە ئەوەیە، کە داگیرکەریی کۆماری تورکیا لە کوردستان کۆتایی پێبهێنین و دەریان بکەین .
Your Comment