پەیامی پارتێکی کوردی سووریا بۆ ڕووسیا و ئەمریکا

پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە ڕووسیا و ئەمریکا کرد تا هەوڵی پێویست بدەن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد ( PYNK ) لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا ڕایگەیاند: هەموو نەتەوەکانی جیهان دوژمنایەتی و تەندوتیژی تورکیایان بینی.

ڕاشیگەیاندووە: دەوڵەتی تورکیا دوای داگیر کردنی عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانی، تیرۆریستە داعشییەکانیشیان لەگەڵ خۆیان هێنایە ناوچەکە.

هەروەها ئاماژە دراوە کە دەوڵەتی تورکیا بە دوور لە بنەما ئەخلاقی ومرۆڤییەکان دەستیان دایە ڕفاندنی کەسەکان، کوشتوبڕ، دزین و ... ەوە. دوای داگیر کردنی گرێ سپی و سەرێکانی دەوڵەت یتورکیا لەگەڵ ڕووسیا و ئەمریکا ڕێککەوتنی ئاگربڕی واژۆ کرد بەڵام ئەو ڕێککەوتنانە بەس لە سەر کاغەز مانەوە. دەستیان دایە کوشتوبڕی خەڵکی ناوچەکە و تەنانەت پێکهاتەی دیمۆگرافیای ناوچەکەشیان گۆڕی. لە ئەم دواییەشدا دەوڵەتی تورکیا بۆ چۆڵ کردنی ناوچەی زیرگان، باکووری تل تەمر و ڕۆژاوای گرێسپی دەستیان دایە هێرشی تۆپخانەیی بەربڵاوەوە ئەویش لە بەرچاوانی ناوەندە ڕووسیایی و سوورییەکانەوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: ئێمە وەکوو پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد داوا لە ئەمریکا و ڕووسیا وەکوو رێبەرانی هاوپەیمانی نێودەوڵەیت دەکەین تا هەوڵی پێویست بدەن بۆ ڕێگری لە ئەو هێرشانە. جارێکی دیکە جەخت دەکەین کە هەموو پارتە سیاسییەکان بە تایبەتی پارتە سیاسییەکانی کوردستانی سووریا ئەبێ بەرانبەر ئەو هێرش و کردەوەگەلەی تورکیا یەکدەنگ بن.

News Code 33985

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =