لێدوانی وەزیری دەرەوەی سویسڕا سەبارەت بە ئەنجامی سەفەرەکەی بۆ ئێران

وەزیری دەرەوەی سویسڕا لە کۆتایی سەفەرەکەی بۆ تاران سەبارەت بە ئەنجامی ئەو سەفەرە قسەی کرد و لەلایەن وەزارەتخانەکەیەوە بەیاننامەیەک دەرکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی سویسڕا لە کۆتایی سەفەرەکی بۆ تاران سەبارەت بە ئەنجامی ئەو سەفەرە قسەی کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئیگنازیۆ کاسیس لە کۆتایی سەفەرەکەی بۆ ئێران لە پەیامێکی تویتەریدا وێڕای ئاماژە بە دیداری خۆی لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، وتی کە لە ئەو سەفەرە گفتوگۆی باشمان سەبارەت بە داهاتووی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و سەقامگیری ناوچەکە ئەنجام داوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سویسڕا هاتووە کە ئیگنازیۆ کاسیس وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە سەفەری فەرمی خۆی بۆ تاران لەگەڵ بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە ئیختیاراتی پارێزەری بەرژەوەندی، هەوڵەکان بۆ سەقامگیری ناوچەکە و هەروەها هاوکاری لە بواری بازرگانی، زانستی و مافی مرۆڤ گفتوگۆی کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی سویسڕا هەروەها لە بەیاننامەکەیدا داوای لە ئێران کردووە کە پێبەندی بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بێت.

کاسیس بە ئاماژر بە ڕێکاری دارایی سویسڕا بۆ گۆڕینەوەی کاڵای پزیشکی و خۆراک لەگەڵ ئێران، وتی: بە میکانیزمی پێدان بۆ هەناردە کردنی دەرمان و خۆراک، ئێمە نەتەنیا لە کۆمپانیا سویسییەکان بەڵکوو لە خەڵکی ئێرانیش کە لە ژێر گەمارۆی ئەمریکادان، پاڵپشتی دەکەین.

News Code 33976

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =