AP ١٣٩٩ خەرمانان ١٧ ١٥:٣٥

دەرهێنەری ناسراوی ئێرانی لە فێستیڤاڵی ڤێنز؛

ئێران 40 ساڵە لە ژێر گوشاری گەمارۆی ئەمریکادایە

ئێران 40 ساڵە لە ژێر گوشاری گەمارۆی ئەمریکادایە

مەجید مەجیدی دەرهێنەری فیلمی " خۆرەتاو" لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ئەو فیلمە لە فێستیڤاڵی ڤێنز بە توندی ڕەخنەی لە گەمارۆ نامرۆڤانەکانی ئەمریکا دژی ئێران گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید مەجیدی دەرهێنەری سینەمای ئێران ئەمرۆ یەکشەممە ١٦ ی خەرمانان لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی فیلمی " خۆرەتاو" دوای بڵاو بوونەوەی ئەو فیلمە لە فێستیڤاڵی ڤێنز ڕایگەیاند: ئەوەی کە لە ئەو فیلمە باس دەکرێت، کێشەیەکی جیهانییە و تایبەتی وڵاتێک نییە، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین زیاترە.

ناوبراو زیادی کرد: وڵاتی ئێمە نزیک بە ٤٠ ساڵە کە لە ژێر توندترین گەمارۆکانی ئەمریکایە و ئێستا کە لە دۆخی سەختی کۆرۆناداین ئەو کێشە لەبەر نەهاتنی دەرمان بۆ ئێران قووڵتر بووەتەوە.

مەجیدی جەختی کرد: لە فیلمی خۆرەتاو باسمان لەسەر کۆمەڵگا وەکوو بنەماڵەیەکە و هەر کەس بەرپرسیارێتیەکی لە ئەستۆیە و فۆکۆس لەسەر منداڵانی کار کراوە کە ناچارن کار بکەن، بەڵام ئێمە دەڵێین کە لە پەنای کارەکەدا ئەبێ پەروەردە بکرێن و دەرس بخوێنن.

News ID 33974

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha