پارتی ژنانی ئێزدی ڕادەستی داعش کرد

هاوسەرۆکی کۆماجڤاکێن کوردستان رایدەگەیەنێت: پارتی شنگالی چۆڵ کردووە بەهەزاران ژنی رادەستی داعش کرد، ئێستاش بە تورکیا دەڵێت شنگال بۆردومان بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)  لەدیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی ستێرک تیڤی رایگەیاند: "پارتی لە لایەک پەیوەندی لەگەڵ کوردستانی سووریا دەبەستێ لە لایەکی ترەوە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات و دەیەوێت پەکەکە لەناو بچێت.

بەسێ هۆزات , هەروەها ئاماژەى بەوەشکرد، شەرەفی گەلی شەنگال، هەبوون و ئازادی گەلی شەنگالی پاراستووە، بۆچی نایاساییە؟ یاساییترین هێزە، ڕەواترین هێزە. پارتى خۆی نایاساییە. پەدەکە گەلی شەنگالی لەناو قڕکردنی داعش و دەوڵەتی تورکدا هێشت. ئیستاش هەموو رۆژێک قسە دەکات، بە دەوڵەتی تورک دەڵێت هێرش بکاتە سەر شەنگال.

هاوسەرۆکى کەجەکە ئەوەى خستەڕوو، هەر کە پەدەکە ڕاگەیەنراو بڵاودەکاتەوە، دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر شەنگال. ئەو ڕۆژە نێچیرڤان بارزانی چی وت؟ وتی، لە شەنگال هێزی نایاسایی بوونیان هەیە. دوای ئەوە دەوڵەتی تورکیا شەنگالی بۆردومان کرد. پارتى بە دەوڵەتی تورکیا دەڵێت، دەتوانی شەنگال بۆردومان بکەی. لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بە هەمان زمان قسە دەکات، بەو پراکتیکە دەجووڵێتەوە.

News Code 33965

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha