بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری، ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 1992 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئێران ناسراوەتەوە کە بەم پێیە تا ئێستا 386 هەزار و 658 کەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون.
ناوبراو بە ئاماژە بە 139 حاڵەتی گیان لەدەست دان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، زیادی کرد: تا ئێستا 22 هەزار و 293 کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
لاری ژمارەی ڕزگار بووان لە کۆرۆناشی 333 هەزار و 900 کەس ڕاگەیاند.
وتیشی: باری تەندروستی 3722 تووشبووی کۆرۆنا لە وڵات ناجێگرە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
Your Comment