بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژنراڵ مایلز کگینز وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش لە عێراق ڕایگەیاند: حەشد ڕۆڵێکی گەورەی لە شەڕ دژی گرووپی تیرۆریستی داعش گێڕاوە و گیان فیدایی و شەهیدی زۆری لەو ڕێگایە داوە و ڕێژەی خەسارەکانیان زۆر زیاتر لە ئێمە بووە.
ژنراڵ کگینز جەختی کرد: ئێمە کێشەیەکمان لەگەڵ حەشدی شەعبی نییە، بەشێکی گەورە لە هێزەکانی حەشد لە ناوچە جیاوازەکان جێگیر کراون و دەیپارێزن.
ناوبراو زیادی کرد: داعش ئێستا لە ناوشارەکاندا نین و لە بیابانی حەمرین و ئەنبار کۆبوونەتەوە و دەستیان بە سنوورەکان ناگات و ئەبێ زیاتر لە ئێستا و ڕابردوو سنوورەکان بخرێنە ژێر چاوەدێرییەوە.
وتەبێژی هاوپەیمانی دژە داعش ڕاشیگەیاند کە ئەو هاوپەیمانییە بە بێ ئاگاداری دەوڵەتی عێراق هیچ هێرشێک ئەنجام نادات.
ناوبراو پێشتر جەختی کردبوو کە حەشدی شەعبی و هاوپەیمانی دژە داعش لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی هاوبەش دژی داعش پێکەوە هاوکاریان هەیە.
Your Comment