بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نێچیرڤان بارزانی له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کۆبووه‌ته‌وه و له کۆبونه‌وه‌که‌دا، جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ بڕه‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و تورکیا کردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی فراوانکردن و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاریکاری و هاوبه‌شیی ئابووری نێوانیان، هه‌روه‌ها باسیان له ده‌رفه‌تی کار و وه‌به‌رهێنانی تورکی له که‌رته جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کردوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووە، هه‌ردوولا پوخته‌یه‌کیان له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکه‌وته‌کانی خسته‌ڕو، له‌وباره‌یه‌شه‌وه، سه‌رۆکی تورکیا دووپاتی کرده‌وه، وڵاته‌که‌ی بۆ هه‌موو جۆره یارمه‌تیدان و هاوکارییه‌کی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یه و هه‌موو پێداویستییه‌کی ته‌ندروستی و پزیشکی پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که، له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له گفتوگۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵی عێراق و دوایین هه‌نگاوه‌کان بۆ چاره‌سه‌کردنی کێشه‌کان و ئاڵۆزییه‌کانی سنوور کرا، هه‌روه‌ها دۆخی گشتیی عێراق و هه‌وڵه‌کانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی داعش خرانه به‌ر باس.
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی، هه‌وڵه‌کان بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌که و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بوو.
Your Comment