بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورتە فیلمی پێشکەش لە دەرهێنانی بەختیار خەلیلی و بەرهەمی حەوزەی هونەری کوردستان خەڵاتی تایبەتی دوازدەهەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی یاروسلاوی ڕووسیای بردەوە.
فستیڤاڵی یاروسلاوی ڕووسیا هەموو ساڵێک لە ژێر ناوی "تۆ تەنیا نیت" لە سەر تەوەری منداڵانی کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەدەچێت.
کورتە فیلمی پێشکەش، چیرۆکێکە لە گوندێکی دووری کوردستان ڕوو دەدات کە کوڕێکی میرمنداڵ ئامێرێک بۆ دەرمانی سەرئێشەکەی دایکی لە شارەوە دێنێت و هەر جارێک کە دەیەوێت بەکاری بێنێت شتێک روو دەدات.
بۆچوونی ئێوە