بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەڕەنسا لە بەغدا بەڕێوەچوو .
ماکرۆن و نێچیرڤان بارزانی دوو جار کۆبوونەوە و لەدیدارەکەدا پرسی سەروەری عێراق، کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پشتیوانی سیاسی، ئەمنی و دارایی فرەنسا بۆ هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
لەکۆبونەوەکەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی فرەنسادا پرسی پاراستنی سەروەری خاکی عێراق بەرامبەر هێرشە سەربازییەکان، بەردەوامی پشتیوانی سیاسی، ئەمنی و دارایی حکومەتی فرەنسا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لەتەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، "فرەنسا لە روبەڕوبونەوەی تیرۆردا هەمیشە پشتیوانیی عێراق دەکات و ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشە هاوکاریی عێراق بکات".
بۆچوونی ئێوە