بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەوی شەممە بە بۆنەی ڕێوڕەسمی دەیەمین شەو لە مانگی موحرەم لێداونی دا.
سەید حەسن نەسروڵڵا وتی: ئەمساڵ خەمی ئێمە گەورەترە چونکوو لە کۆبوونەوەی بەربڵاو و میهرەبان بێبەرین.
ناوبراو وتیشی: ئێمە بە پێێ ئەزموونی خۆمان لە ئەوەی کە سەر بە مەکتەبی ئیمام حسێن و هاوڕێکانین شانازی دەکەین و ئەوان بەردەوام نمانەی ئێمە بوون.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا درێژەی دا: بە خەڵکی تەواوی جیهان دەڵیم کە ترساندن و کوشتوبڕ ناتوانێت ئێمە بترسێنێت چونکوو شەهادەت، کەرامەتی ئێمە لەلایەن خوداوەیە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا جەختی کرد: پێمان وایە خودا لە ٣٨ ساڵی ڕابردووەوە لەگەڵمان بووە و پشتیوانی لێمان کردووە و بەرگریمانی کردووە و تا کاتێک کە لەگەڵ ئەوین و بۆ گیان فیدایی ئامادەین، خوداش یاریدەدەرمانە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەوەی کە لە مێدیاکان دژ بە ئێمە دەیبیسن کاریگەریەک لە سەر گیانفیداکانی ئێمە نییە چونکوو ئێمە بەردەوام لە ڕێگای خوداداین و شکمان نییە کە خوداش لەگەڵمانە.
Your Comment