هونەرمەندێکی کورد بووە باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی ئورنبورگ

سێزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئۆرنبورگ لە وڵاتی ڕووسیا خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی خۆیی بەخشیە نەوید موحەمەد زادە بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمی " سۆرخ پووست".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی " سۆرخپووست" لە دەرهێنانی نیما جادیوی یەکێک لە فیلمەکانی بەشی کێبڕکێی سەرەکی سێزدەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای ئۆرنبورگ لە وڵاتی ڕووسیا بوو و لە کۆتایی ئەو ڕووداوە سینەماییە،  نەوید موحەمەدزادەی بۆ ڕۆڵگێڕان لە ئەو فیلمە خەڵاتی باشترین ئەتەری پیاوی بردەوە.

فیلمی سۆرخپووست جگە لە وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو، خەڵاتی تایبەتی سپۆنسەری فێستیڤاڵەکە YAR Club Complex) ی بردەوە.

فیلمی سۆرخپووست چیرۆکی زیندانێکی کۆن لە باشووری ئێرانە کە بە هۆی نزیکی بە فڕۆکەخانەی شارەوە خەریکە چۆڵ دەکرێت. سەرۆکی زیندانیەکە سەرگۆرد نیعمەت جاهد لەگەڵ پۆلیسەکانی دیکە خەریکی گواستنەوەی زیندانییەکان بۆ زیندانی نوێیە تا ئەوەی کە....

سیزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای ئۆرنبرگ لە ڕێکەوتی ٢١ بۆ ٢٦ ی ئووت ( ٣١ ی گەلاوێژ بۆ ٥ خەرمانان) لە وڵاتی ڕووسیا بەڕێوە دەچێت.

News Code 33848

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =