تازیەباری موحەڕڕەم و گەشتیارانی بیانی لە ئێران

ئەمساڵ سەرەڕای بوونی کۆرۆنا گەشتیارانی بیانی لە یەزد بەشداریی تازیەباریی موحەڕڕەمیان کردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێوەی تازیەباری یەزد و ڕێوڕەسمی تایبەتی عاشوورایی لە ڕۆژانی موحەڕڕەم و سەفەر، ئەو پارێزگایەی کردووەتە ناوەندی سەرەنجی مێدیا و گەشتیارانی بیانی.

هەر ساڵە لە سەروبەندی موحەڕڕەم گرووپێکی بەربڵاو لە گەشتیارانی بیانی بۆ تەماشای ڕێوڕەسمی تازیەباری لە حسێنییەی ئێران سەفەری ئەو پارێزگایەیان دەکرد تا لە نزیکەوە تەماشای عەشقی خەڵکی ئەو ناوچە بە ئیمام حسێن، بکەن.

سینەلێدان، خوێندنی شێعر و ... هەندێک ئایینی تازیەباری یەزد لەلایەن گەشتایرانی بیانییەوە سەرەنجی زۆری پێ دەدرا و هەر ساڵە ژمارەیەکی زۆر لە وێنە و فیلم لە سەرتاسەری جیهانەوە لە ئەو ڕێوڕەسمە لە جیهان بڵاو دەبووەوە و گەشتیارەکان لە ڕاستیدا دەبوونی باڵوێزی فەرهەنگی عاشوورا.

ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە تازیەباری تایبەتی ئەو ناوچە ساڵ لەدوای ساڵ بەردەنگی زیاتر ببێتەوە و ژمارەی تەماشاچییەکانی زیاتر ببێتەوە.

ئەو پێشوازییە بێ وێنەیە لە ڕێوڕەسمی تازیەباری موحەڕەمی یەزد، بووە هۆی ئەوەی کە دەبیرخانەیەکی نێودەوڵەتی لەژێرناوی " یەزد حسێنییەی ئێران" لە یەزد پێک بێت و بەرنامەی بەشداری گەشتیاران لە ڕێوڕەسمی تازیەباری ڕێکبخرێت تا گەشتیاران لە ڕاستیدا بتوانن باڵوێزگەلێک بۆ ناساندنی ڕووداوی عاشوورا لە سەرتاسەری جیهان بن.

بەرپرسی دەبیرخانەی نێودەوڵەتی یەزد حسێنییەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٢٥٠ گەشتیاری بیانی لە وڵاتانی جیاوازەوە لە ڕێوڕەسمی تازیەباری دەیەی یەکەمی موحەڕەم لە یەزد بەشداریان کرد.

ناوبراو وتیشی ئەگەرچی ئەمساڵ گەشتیاری بیانی بە شێوەی فیزیکی لە ئەو ڕێوڕەسمە بەشداری ناکات بەڵام ئەوانەی کە لە ساڵانی پێشوو دەچوونە تەماشای ئەو ڕێوڕەسمە، پێوەندی خۆیانیان لەگەڵ حسێنییەی ئێران پاراستووە.

بەرپرسی دەبیرخانەی نێودەوڵەتی یەزدی حسێنییەی ئێران لە ئەو بوارەدا ئاشکرای کرد: ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر لە دەستە ئایینییەکانی پارێزگای یەزد، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەتی ئینستاگرام چالاک بوونەتەوە و ژمارەیەک لە ئەوان جگە لە دانانی فیلم و وێنە لە هوژمارەکانی خۆیان، بەرنامەکان بەێوەی زیندوو بڵاو دەکەنەوە.

News Code 33811

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =