بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک بەرلەئێستا خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر بینای قایمقامیەت و دەرگای بیناکەیان کردۆتەوە.
لەئێستاشدا، بەگوێرەی دواین زانیاری خۆپیشاندەران چونەتە ناو بینای قایمقامیەتی کەلار و هێزە ئەمنییەکانیش تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا دەکەن.
لەمبارەوە پەیامنێری خەندان رایگەیاند: قایمقامیەتی کەلار سووتێنراوە و لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ئاگری تێبەردراوە.
ھێزێکی زۆری ئەمنی لە دەرگای پارکی ئازادی لەشاری سلێمانی بڵاوەیان پێکراوەو بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو هێزە بەمەبەستی بڵاوەکردن بەخپیشاندەران هێنراوە و ھێرشیان کردۆتە سەر جەند گەنچێک.
هاوکات چەندین گەنج هێرشیانکردۆتە سەر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ کە هانی خۆپیشاندانەکەی داوە.
لەئێستادا خۆپیشاندانی پارکی ئازادی لەسلێمانی کۆتایی هاتووە و هێزە ئەمنییەکانیش لەچەند شوێنێک بڵاوەیان پێکراوە، بەڵام روبەروبونەوەی زیاتر لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روینەداوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر داوای نەوەی نوێ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەهۆی دواکەوتن و بڕینی مووچە لەسەند ناوچەیەک دەستیپێکرد و تێیدا خۆپیشاندەران ناڕەزایەتی توندی خۆیان بەرامبەر بڕیارەکانی ئەم دواییەی حکوومەت لەبارەی مووچە دەربڕی.
بۆچوونی ئێوە