خان توومان ئازاد دەکەینەوە/ ئێران خوازیاری سیستەمی بەرگریی مووشەکی  S۴۰۰ نییە

وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزی لەشکەریی ئێران وتی: ئێمە پێمان وایە کە ڕەزمەندەکانی ئیسلام خانتوومان وەردەگرنەوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، سەردار حسێن دێهقان لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهید مستەفا بەدرئەدین لە نووسینگەی حزبوڵڵای لوبنان لە تاران، ڕایگەیاند: بارودۆخی ناوچەکە، بارودۆخێکی قەیراناوی و ئاڵۆزە. پیلانێکی زۆر قووڵ لە لایەن ئەمریکاییەکان بە هاوکاریی ئیسرائیل و سعوودییەکان داڕێژراوە و بە شێوەی ئەستوونی دەکرێت بڵێین ئەو پیلانە بە دوای زیان گەیاندنێکی جیدی بە خۆڕاگرییە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوان بە بەهرەوەرگرتن لە کەسانی دەمارگرژ و نائاگادار کە ئیمکانی مووچەخۆربوونیان لە دژی ئیسلام هەیە، و بە کوشتنی دڕندانەی ژنان و منداڵان، هەوڵ دەدەن ناوچەکە بۆلای خۆیان بکێشن و ڕەوتی ئیسلامی ڕەسەن کەمڕەنگ کەنەوە.

وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هیزی چەکداری ڕوونی کردەوە: لە خاڵی بەرامبەری ئەو دۆخە، ئاگادارین کە ڕۆڵەکانی ئیسلام بە تەواو هێزەوە ئامادەی بەستێنی بەرگرین.

سەردار دێهقان سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکە جەختی کرد: بارودۆخی ناوچە، بارودۆخی شەڕە، شەڕیش کە بەردەوامە. کاتێک کە باسی ئاگربڕ هاتە ئاراوە، ئێمە پێشبینیمان کردبوو کە بە ئاوڕدانەوە لە دابەزینی هێزی بەربڵاو و ڕیسای ناوخۆی ڕەوتە تەکفیرییەکان و لاوازبوونەوەیان، بڕیارە ئەو ئاگربڕە دەرفەتێک بێت بۆ پڕچەککردنەوە و پشتیوانیی مەعنەوی لەوان.

وتیشی: هیزی خۆڕاگریی سووریا هەمبەر بە ئاگربڕ پابەندبوو‌ن، بەڵام ئەوە ڕەوتی تیرۆریستی بوو کە بە کۆبوونەوە لە ژێر ئاڵای بەرەی نوسرە ئاگربڕیان پێشێل کرد و هێرشیان بردە سەر خانتوومان. ئێمە لە سەر ئەو بڕوایەین کە ڕەزمەندەکانی ئیسلام خانتوومان وەردەگردرنەوە.

سەردار دێهقان لە وەڵامی پرسیار لەوەی کە ئایا ئێران بە دوای وەرگرتنی سیستەمی مووشەکی S۴۰۰ لە ڕووسیایە؟ وەڵامی داوە: نا ئێمە بە دوای ئاوەها شتێکەوە نین.

News Code 3372

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =