بوونی ڤیزە مەرجی ڕۆیشتنی ئێرانییەکان بۆ هەرێمی کوردستانە

سەرۆکی ئیدارەی سنووری حاجی عۆمەران لە هەبوونی ڤیزەی مەرجی سەرەکی چوونی موسافرە ئیرانییەکان بۆ ناو هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج ئازادی، سەرۆکی ئیدارەی سنووری حاجی عۆمەران ڕایگەیاند: بە ڕاگەیاندنی بڕیارنامەکانی لێژنەی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا لە ئاستی ئێران ئەگەری هاتوچۆی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان لە ئەگەری هەبوونی ڤیزە دروست بووە.

ناوبراو درێژەی دا: پاش کۆتایی هاتنی ماوەی قەرەنتینەی کۆرۆنایی کە لە سەرەتای گەلاوێژەوە لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیێندرابوو، هەلی هاتوچۆ بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی کە لە کاتی قەرەنتینەوە لە عێراق مابوونەوە، ڕەخساوە.

ئازادی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: مەرجی هاتنی هاووڵاتیانی عێراقی بۆ ئێرانیش هەبوونی ڤیزەی دەرمان بە هەماهەنگی سەرکونسوڵگەری ئێرانە و لە ئەو ماوەیەدا ٤٧٤ کەس لە ڕێگای سنووری حاجی عۆمەرانەوە هاتوونەتە ناو ئێران.

سەرۆکی ئیدارەی سنووری حاجی عۆمەران ڕاشیگەیاند: هاووڵاتیانی عێراقی کە بە هۆی قەرەنتینەوە لە ئێران مابوونەوە، لە سەرەتای گەلاوێژەوە ئیزنی گەڕانەوەیان دراوە و تا ئێستا ١٩٢ کەس گەڕاونەتەوە عێراق.

News Code 33700

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =