بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوە، جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژی داعش و هەروەها کاروباری سووریا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی کوژرانی دوو ئەسفەری سوپای عێراق لە هێرشی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی سەرەخۆشی کرد.
بەڵام ناوبراو هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی ڕەوا وەسف کرد و داوای لە ئەو وڵاتە کرد کە هێرشەکانی خۆی دژی پەکەکە بە هەماهەنگی و هاوکاری عێراقەوە ئەنجام بدات.
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا سەبارەت بە رێککەوتنی نەوتی کۆمۆپانیای ئەمریکی و کوردەکانی سووریا وتی: دەوڵەتی ئەمریکا جگە لە دەرکردنی مۆڵەت بۆ ئەو کۆمپانیا کارێکی دیکەی نەکردووە و ئەو دەوڵەتە نە نەوتی سووریای لە کۆنترۆڵ دایە و نە بۆ بەڕێوە بردنی سەرچاوە سروشتییەکانی ئەو وڵاتە هەوڵێک دەدات.
بۆچوونی ئێوە