ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چووەتە دەرەوە و ناتوانێت کەڵک وەربگرێتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە هەواڵەکانی ئەمریکا هەمیشە بۆ لەناوبردنی بەرجام بووە، وتی: ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چووەتە دەرەوە و ناتوانێت کەڵکی لێ­وەربگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ لە پەیوەندی تەلەفۆنی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لەگەڵ ناوبراو، بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەورووپا نابێت بکەوێتە ژێر کاریگەری ئەمریکاوە، وتی: بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی ئەنجومەنی ئاسایش لە  ١٨ ی ئۆکتۆبەرەوە ئەبێ گەمارۆکانی چەک لەسەر ئێران هەڵبگیرێت و ئەگەر ئەمریکا بیەوێت هەوڵێک دژی ئەوە ئەنجام بدات. ئەوا بڕیارنامەکەی پێشێل کردووە.

ڕۆحانی وتیشی: پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بڕیارنامەی ٢٢٣١ ئەرکی ئەو وڵاتانەیە کە لە ئەو رێککەوتنە ماونەتەوە و چاوەروانی دەکرێت کە لە ئەنجومەنی ئاسایش و ئاژانسیش، دانوستان و هاوکاری لە نێوان وڵاتانی ئەوروووپی و ئێران و دوو وڵاتی ڕووسیا و چین ئەنجام بدرێت.

سەرۆک کۆمار هەروەها لە بانگهێشتی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ ئامادە بوونی ئێران لە گرووپی نێودەوڵەتی یارمەتی بە چارەسەری کێشەکانی لوبنان پێشوازی کرد.

سەرۆک کۆماری فەڕەنساش لە ئەو پێوەندیە تەلەفۆنیەدا بە جەخت لەسەر زەروورەتی پاراستنی بەرجام، وتی: ڕوانگەی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا لەسەر درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران بەتواوەتی جیاوازە و ئەو بابەتەمان ڕاشکاوانە ڕاگەیاندووە.

News Code 33666

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha