AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٢١ ٠٩:٠١

دیداری باڵوێزی ئێران و وەزیری دادی عێراق

دیداری باڵوێزی ئێران و وەزیری دادی عێراق

باڵوێزی ئێران لە بەغدا و وەزیری دادی عێراق پێکەوە دیدار و لەسەر پێوەندی دوولایەنە و پرسە هاوپەیوەندەکانی دیکە گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزی ئێران لە عێراق،  لەگەڵ وەزیری دادی ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە درێژەی دیدارەکانی خۆی لەگەڵ وەزیرانی کابینەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ سالار عوبدولسەتار موحەمەد حوسێن وەزیری دادی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.

لە ئەو دیدارەدا پێوەندی دوولایەنەی نێوان تاران و بەغدا و پرسە گرینگە هاوبەشەکانی دیکە لێک درایەوە.

وەزیری دادی عێراق لە ئەو دیدارەدا لەسەر زەروورەتی تۆکمە کردنەوەی هاوکارییەکانی دوو وڵات جەختی کرد.

News ID 33638

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha