بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە 19ی گەلاوێژ بوومەلەرزەیەک لە قووڵایی 8 کیلۆمەتری زەوی لە مەودای 29 کیلۆمەتری گیلانغەرەب و 30 کیلۆمەتری قەسر شیرین ڕوویدا.
شەش گرووپ بۆ لێکدانەوەی ئاستی خەسارەکان ڕەوانەی شوێنی بوومەلەرزەکە کراون.
هێشتا ڕێژەی خەسارەکان نازانرێت.
بۆچوونی ئێوە