بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەیمز کین، لە ڕێکخەرەکان کۆمپنیای دڵتا کرسنتی ئەمریکا کە کۆمپانیاکەی مۆڵەتی چالاکیی لە کێڵگە نەوتییەکانی کوردستانی سووریای وەرگرتووە، دەڵێت ئەو کۆمپانیایە بە ئامانجی چالاکی تاک لایەنە لە سووریا دامەزراوە.
جەیمز کین کە باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە دانیمارکە، بە کەناڵی سی ئێن ئێنی وتووە کێڵگە نەوتیەکانی کوردستانی سووریا بە تواوەتی دراوەتە دەستی ئێمە تا لە بواری جیاواز، لە وەبەرهێنان، پاڵاوتن و گواستنەوەوە بیگرە تا دۆزینەوەی کڕیاری و فرۆشتنی چالاکی بکەین.
ناوبراو جەختی کردووە بڕیارە نەوتی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردەکان ڕەوانە بازاڕە جیهانییەکان بکرێت.
هەندێک سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە کوردەکانی سووریا پێش بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا ڕۆژانە لە نێوان یەک بۆ سێ ملیۆن دۆلار داهاتیان هەبووە لە فرۆشی نەوت.
Your Comment