بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێبرۆ گۆنای، وتەبێژی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی پارتی کۆماری خوازی تورکیا جەهەپە و تاکی کەماڵ قڵیچدار ئۆغڵوو، رێبەری ئەو پارتە سەبارەت بە پرسی کورد لە تورکیا وتی: بێ گومان پرسی کورد یەکێک لە بنەڕەتی ترین پرسەکانی تورکیایە. بەتایبەتی ناسینەوەی مافی بنەڕەتی و سەرەتایی کوردەکان و بە فەرمی ناسینی ئەو مافگەلە پرسێکی بنەڕەتی دێتە ئەژمار.
ناوبراو وتیشی: ئەبێ هەموو لایەنەکان لە ناو تورکیا لە بەرانبەر سیاسەتی دوژمنانەی دەسەڵاتی سیاسی تورکیا دژی کوردەکان بوەستن و هەلوێستی هاوبەشیان هەبێت. ئەو کاتەیە کە هەنگاوێی کاریگەر بۆ پرسی کورد نراوە.
ئێبرۆ ڕاشیگەیاند: ڕاستیەکی ئاشکرا و حاشاهەڵنەگر هەیە و ئەویش ئەوەی کە پرسی وکردەکان بە شەڕ چارەسەر نابێت. پرسی کورد لە رێگای ئاشتیخوازانە و دیمۆکراتیک، دیالۆگ و داونوستان چارەسەر دەبێت.
وتەبێژی هەدەپە درێژەی دا: ناونیشانی ئەو ڕێگایەش دیارە. دەسپێکی ئەو ڕەوتە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان و درێژەدانی ڕێگا لەگەڵ ئەوە. ڕەوتێک کە لە نەورۆزی ٢٠١٣ بە پەیامی ئۆجەلانەوە دەستی پێکردبوو هەم هێز و هەم کاریگەری ئۆجەلان لەلای کۆمەڵگای دەرخست و هەم هێز و ئیرادەی ناوبراو بۆ چارەسەری کێشەکەی نیشان دا. ناونیشانی چارەسەر کێشەی کورد ڕوونە.
بۆچوونی ئێوە