AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ١٦ ١٧:٣٧

لە یەک مانگدا؛

٧٨ هاووڵاتی سڤیلی عەفرینی ڕفێندراون

٧٨ هاووڵاتی سڤیلی عەفرینی ڕفێندراون

وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین، لە ڕفاندنی ٧٨ هاووڵاتی سڤیل لە عەفرین لە لایەن هێزەکانی سوپای تورکیا-تیرۆریستانی سەر بە سوپای تورکیا لە مانگی جوولای هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم شێخۆ، وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین، لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی پێشێلکارییەکانی مافی مفی مرۆڤ لە عەفرین لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەوانەوە ڕایگەیاند: لە دەسپیکی قەیرانی سووریاوە هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە هێلی سنووری سووریا ٤٦٤ هاووڵاتی سڤیلیان کوشتووە.

شێخۆ لە درێژەدا وتی: ڕێکخراوی هەواڵگری دوەڵەتی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەوان لە مانگی جوولای ٧٨ هاووڵاتی سڤیل لەوانە ٤ ژنیان ڕفاندووە. جگە لە ئەوە، ١٢ هاووڵاتی سڤیل لەوانە ژنێک ئەشکەنجە کراون و ٣ منداڵیش چرەنووسیان نادیارە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەوان هەوڵی ڕووخانی ژینگەی کوردستانی سووریاشیان داوە و بۆ دروست کردنی رێگا لە نێوان گوندەکان دەستیان داوەتە بڕینەوەی دارەکان.

News ID 33595

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha