بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ڕێککەوتی ئەم دواییەی هێزەکانی دیمۆکراتیکی کوردی سووریا(هەسەدە) لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکی کاردانەوەی نیشان دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو سەرچاوە لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەو بارەوە جەختی کرد: ئامانجی سەرەکی و بنەڕەتی لە ئەو ڕێککەوتنە دزینی نەوتی سووریایە.
ناوبارو زیادی کرد: ئێمە ئەو رێککەوتنە کە لە ژێر چاوەدێری و پاڵشتی دەوڵەتی ئەمریکا واژۆ کراوە، بە توندی ئیدانە دەکەین.
ئەم دواییە یەکێک لە سێناتۆرە کۆماری خوازەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزەکانی هەسەدە ڕێککەوتننامەیەکیان واژۆ کردووە.
ئەو سێناتۆرە کۆماری خوازە وتبووی کە ئامانج لە واژۆی ئەو ڕێککەوتنە، نۆژەن کردنەوەی کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریایە.
Your Comment