AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ١٢ ١٩:٠٤

سەبارەت بە هەراسان کردنی فڕۆکەی ماهان؛

ئێران دژی ئەمریکا سکاڵا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەرز دەکاتەوە

ئێران دژی ئەمریکا سکاڵا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەرز دەکاتەوە

وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی لە مەجلیس وتی: هەراسان کردنی فڕۆکەی ماهان لەلایەن ئەمریکاوە لە ڕێگای ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە شوێنگیری دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبولفەزل عەموویی وتی: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لەسەر تەوەری لێکدانەوەی لایەنە جیاوازەکانی هەراسان کردنی فڕۆکەی موسافری ماهان  لەلایەن شەڕکەرەکانی ئەمریکاوە لە ئاسمانی سووریا بەڕێوە چوو.

 وتیشی:  ئەو دەست درێژییە لە چەند ڕەهەندەوە پێچەوانەی مافی نێودەوڵەتییە؛ یەکەم هەبوونی نایاسایی هێزەکانی ئەمریکا لە ئاسمان و خاکی سووریایە کە هیچ مافێک بۆ شوێنگیری فڕۆکەیەک نادات پێیان، دووهەم ئاسایشی گەشت، وەکوو بنەمایەکی مافی هەواوانی کە پیشێل کراوە و سێهەم شیوەی نزیک بوونەوەی شەڕکەرەکانی ئەمریکا تەواو مەترسیدار بووە.

عەموویی باسی کرد: هەروەها وا بڕیار درا کە کومیتەکانی ئاسایش، مافی مرۆڤ و پێوەندی دەرەوە ڕێکاری ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو هەوڵە مەترسیدارە شوێنگیری بکەن.

News ID 33534

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha