وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا بە ئەمڕۆ، 2548 نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران تۆمار کرا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتی: تا ئێستا 306 هەزار و 752 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو 216 کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە 16 هەزار و 982 کەس .
Your Comment