بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێکۆڵەران پاشماوەگەلێک لە حەمامێکی مێژوویی سەردەمی زەندیەیان لە گەڕەکەی قەتارچیانی سنە دۆزیەوە.
خەبات خەلیلی کارناسی میراتی فەرهەنگی پارێزگای کوردستان وتی: کاری خاک هەلگرتن لە سەر ئەو ئاسەوارە مێژووییە بە شێوەی هاوبەش لەگەڵ مالکەکانی ئەو شوێنە ئەنجام درا.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە نزیک بە ٣ هەزار مەتری چوارگۆش خاک لە سەر ئەو بینا مێژووییە هەبووە، زیادی کرد: نوێ کردنەوەی ئەو ئاسەوارە مێژووییە لە داهاتوویەکی زنیک دەست پێدەکات.
کارناسی میراتی فەرهەنگی ڕایگەیاند: ئەو حەمامە مێژووییە لە زەویەک بە ڕووبەری ٥٠٠ مەتری چوارگۆش جێی گرتووە کە دەرکەی چوونە ژوورەوە، بی نه، سەربینە، خەزێنە، هوماری ئاو و دەساوی هەیە.
ناوبراو لە ڕووخانی گومەز و تاقەکانی ئەو شوێنە مێژوویە هەواڵی دا و زیادی کرد: بە پێی بەڵگەکان، کاری نوێ کردنەوەی گومەز و تاقەکانیش ئەنجام دەدرێت.
مێژووی حەمامی پاشاخان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زەندیە و یەکەم حەمامی شاری سنەیە.
Your Comment