AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٦ ١٨:٠٨

هەناردەی کاڵا لە سنووری سوومارەوە بۆ عێراق دەستیپێکرد

هەناردەی کاڵا لە سنووری سوومارەوە بۆ عێراق دەستیپێکرد

فەرمانداری گێڵان غرب وتی: هەناردە کردنی کاڵا لە بازاڕچەی سنووری سوومار کە لە ١٨ ڕەشەممەی ساڵی ڕابردووەوە بە هۆی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە لایەن عێراقەوە قەدەغە کرابوو، ئەمڕۆ دەستی پێکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورش مەحموودیان وتی: بە شوێنگیرییە ئەنجام دراوەکان و گفتوگۆی باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق، وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاری کرماشان فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سنووری سوومار پاش چەند مانگ داخران، کرایەوە.

ناوبراو وتی: ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی کرانەوەی ئەو سنوورە کاڵای بیناسازی لە ئەو سنوورەوە هەناردەی عێراق کرا.

ناوبرو ڕایگەیاند: بە پێی ڕێکەوتنەکان، ڕۆژی یەکشەممە و چوارشەممە، ژمارەی ٥٠٠ بارهەڵگر کاڵا لە هەفتە هەنارەی عێراق دەکرێت.

فەرمانداری گێڵا غەرب وتی: بازاڕچەی سنووری سوومار لە دابین کردنی بژێوی ژیان و کاری لاینکەم یەک هەزار کەس بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی خەڵکی ناوچەکە ڕۆڵی هەیە.

ناوبراو وتی: بازاڕچەی سوومار لە ساڵی ٩٤ بە ئامانجی یارمەتی دان بە گەشەی بەرهەم هێنانی کاڵای پیشەیی، کانزایی، کشتوکاڵی و بەرهەمەکانی پیشەی دەستی شاری گێڵان غەرب کە بەستێنی فراوانی هەیە، یارمەتیدانی گەشەی هەناردە کردن بۆ دەست خستنی داهاتی دراوی، بەرز کردنەوەی ئاستی ئیش، ئاسایشی سنوور و کەم کردنەوەی هەژاری کرایەوە.

News ID 33460

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha