AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٦ ٠٥:٥٣

لە شەدادی دەبێت؛

ئەمریکا گەورەترین بنکەی ئاسمانی_زەوینی لە کوردستانی سووریا چێ دەکات

ئەمریکا گەورەترین بنکەی ئاسمانی_زەوینی لە کوردستانی سووریا چێ دەکات

ئەمریکا پرۆژەی دروست کردنی گەورەترین و ستراتێژیکترین بنکەی ئاسمانی_زەوینی خۆی لە سووریا دەست پێ کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، سیاسەتمەدارێکی کوردستانی سووریا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە باس‌نیوزی وت: ئەمریکا لە ناوچەی شەدادی پارێزگای حەسەکە پرۆژەیەکی گەورە بەڕێوە دەبات.

ئەوەشی وتووە کە بە مەبەستی بنیات‌ نانی گەورەترین بنکەی خۆی لە سووریا زەوینێکی لە شێخ عەلی حەمەد ئەلئەسەد یەکێک لە دەوڵەمەندەکانی ئەو ناوچەیە کڕیوە و بەدوای کڕینی زەوین لە دەوروبەر و پەراوێزی ئەو ناوچەیە.

شەدادی بەهۆی بوونی لە ناوەندی حەسەکە و دەیروزوور وەکوو ناوچەیەکی ستراتژیک لە باکووری سووریا دێتە ئەژمار.

News ID 33445

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha