AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٥ ٠٩:٥٢

لە سنووری باشماخ و حاجی عومەران؛

ڕێنمایی نوێ لەبارەی هات‌وچۆ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران ڕاگەیێندرا

ڕێنمایی نوێ لەبارەی هات‌وچۆ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران ڕاگەیێندرا

بەڕێوەبەری گشتی گومرۆکی باشماخ وتی: ئەو عێراقییانەی کە بە بۆنەی کۆرۆنا ناچار بوون لە ئێراندا بمێننەوە، دەتوانن لەڕێگای باشماخ و حاجی عومەرانەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

بە پێی هەواڵی مێهر، فەرید حەق‌پەنا وتی: ئەو شارۆمەندە عێراقیانەش کە دەیانەوێ بە مەبەستی زەواج، خوێندن، ئیش کردن و وەرگرتنی دەرمانی پزیشکی بۆ ئێران سەفەر بکەن دەبێ لە ماڵپەڕی moi.gov.krd ناویان تۆمار بکەن.

وتیشی: پاش ڕێککەوتنی ئەو وەزارەتخانەیە، سەردانی کونسولگەری ئێران لە سلێمانی بکەن و بە وەرگرتنی ویزا لە ڕێگای باشماخ و حاجی عومەرانەوە سەردانی ئێران بکەن.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەو ئێرانیانەی پێشتر مۆڵەتی مانەوەیان بەهۆی زەواج لە عێراق وەرگرتبوو، دەبێ ناویان لە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە تاران تۆمار بکەن تاکوو ناوەکانیان بدرێتە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و کێشەی هات‌وچۆیان نەبێت.

News ID 33433

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha