بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری بە ئاماژە بە تووشبوونی ٢ هەزار و 316 کەسی نوێ بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا 288 هەزار و 839 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو 195 کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە 15 هەزار و 484 کەس .
وتیشی: 251 هەزار و 319 کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە