سەربازەکانی تورکیا لە خاکی سووریا دەمێننەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند : ئامادە بوونی سەربازی ئەو وڵاتە لە خاکی سووریا لە کاتێک کە نەتەوەی سووریا بگەنە ئاسایش و ئازادی، درێژەی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە ڕەخنە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە سووریا بەڵێنی دا کە ئامادە بوونی سەربازی تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتە دراوسێیە تا کاتێک کە گەلی سووریا بگەنە ئاسایش و ئازادی، درێژەی دەبێت.

ئەردۆغان ڕۆژی سێشەممە لە ئەنقەرە، وتی: ئەم ڕۆژانە سووریا خەریکی بەڕێوە بردنی بە قسەی خۆیان هەڵبژاردنە.

شیاوی باسە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا ڕۆژی یەکشەممە لە سەرجەم ئەو ناوچەگەلە کە بەسار ئەسەد دەسەڵاتداری دەکات بە سەریدا بەڕێوە چوو و شەوی سێشەممە سەرکەوتنی کۆتایی پارتی دەسەڵاتداری بەعس بە وەرگرتنی ١٧٧ کورسی لە کۆی ٢٥٠ کورسی ڕاگەیێندرا.

لە دۆخێکدا کە ئەنقەرە مافی شوێنگیری تیرۆریستەکان لە خاکی سووریا دەداتە خۆی، دیمەشق هەوڵەکانی تورکیا بە دەستێوەردانی ڕاشکاوانەی خاکی خۆی دێنێتە ئەژمار.

News Code 33387

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =